Lagaan 2001 Hindi 720p Kurdish Sub Encoded By Ardalan

seeders: 0
leechers: 1
Added on October 25, 2015 by ARdalan_Salimin Movies > Bollywood
Torrent verified.



Lagaan 2001 Hindi 720p Kurdish Sub Encoded By Ardalan (Size: 1.31 GB)
 Lagaan 2001 Hindi 720p-Upload-By-Ardalan.mp41.31 GB
 Lagaan 2001 Hindi 720p-Upload-By-Ardalan.torrent13.96 KB
 Lagaan 2001 Hindi 720p-Upload-By-Ardalan_torrent.txt101 bytes
 Lagaan-2001-Hindi-720p-Upload-By-Ardalan_201510_meta.xml966 bytes


Description

لاگان

لاگان (ناوی فیلم: Lagaan) — (بەکوردی:باجی زەوی) فیلمێکی داستنئامێزی وەرزشی درامییە کە بەزمانی هیندی – ئینگلیزییە. فیلمەکەلەنووسین و دەرھێنانی (Ashutosh Gowariker)ە و لەڕۆڵبینی سەرەکی عامر خان و Gracy Singh و Rachel Shelley و Paul Blackthorne. فیلمی لاگان دوایین فیلمی بۆلیوودە بگاتە کۆتاییەکانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمە بیانییەکان بەڵام ئەویش وەک فیلمەکانی دی شکستی ھێنا لەبردنەوەی ئەوخەڵاتە.


چیڕۆکی فیلم
چیڕۆژی فیلمە لە گوندی Champaner (یان محەممەدئاباد) لەگوجاراتە لەسەردەمی کۆلۆنیالیزم یان داگیرکاری بەریتانییە (British Raj) واتە ساڵانی ١٨٥٨ تاکوو ١٩٤. فیلمەکە بەداواکردنی دووھێندەبوونی باج لەسەر خاکی گوندەکانی گوجارات دەستپێدەکات ئەم داوایەش لەلایەن ئەفسەر ئەندرێو ڕەسێلە بەڵام بەھۆی وشکەساڵییەوە ئەوە لەلای گوندنشینەکان مەحاڵ دەبێت بۆیە بھوڤان (عامر خان) داوا لەھاوگوندنیشەکانی دەکات کە بچنە لای نوێنەری ھیندییەکان لای بەریتانییەکان تاکوو ئەوان لەو داواکارییە پەشیمان ببنەوە چونکە ئەوە مەحاڵە بەو وشکەساڵییە دووھێندەی پێشوو باج بدەن بە حکوومەتی بەریتانی. کە دەچن بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە ئەندرێو ڕەسێلی ئەفسەر بە مەرج ڕازی دەبێت کە لەو داواکارییەی پاشگەز ببێتەوە ئەمەش بەپێشکەشکردنی پێشنیازێک بۆ بھوڤان کە دەبێت یارییەکی کریکیت بکەن گەر گوندنشیەکان بردیانەوە ئەوا سێ ساڵ باج نادەن وە گەر تیمی ئینگلیزییەکانیش براوە بن ئەوا دەبێت گوندنشینەکان سێ ھێندە باج بدەن!. ئەم پێشنیازە لەوکاتە ھات کە بھوڤان ئەو یارییەی بە گەوج لەقەڵەم دا چونکە بەیارییەکی منداڵانی ھیندستانی چوواند ئەوە ئەوکاتە بوو کە یەکەمجار ئینگلیزییەکانی بینی خەریکی ئەو یارییە بوونە. دوای ڕازیبوونی بھوڤان خەڵکی گوندەکە ناڕەزاییان دەربڕی و کەس پالپشتی نەدەکرد وە تەنانەت خەڵکی گوندەکانی دی گوجارات ھاتن بۆ دژی ئەو یارییە بەڵام بھوڤان سوور بوو لەسەر ئەنجامدانی ئەو یارییە چونکە دەیزانی گوندنشینەکان توانینی پێدانی دوو ھێندە باجییان نییە. لەلایەکی دی فیلمەکە باس لە چیڕۆکی خۆشەویستی بھوڤان و گاوری (Gracy Singh) دەکات وە سەرەتاش لەتەواوی گوندەکە تەنیا ئەو پاڵپشتی خۆی بۆ یارییەکە و بھوڤان دووپاتدەکاتەوە. دوای چەند ڕؤژێک بھوڤان دەست بەمەشقکردن دەکات بەڵام بێئەوەی لەیاساکانی یارییەکە بزانێت لەکاتی مەشقکردن سەرنجی تەواوی گوندەکە بۆخۆی ڕادەکێشێت و چەند کەسێک لەوکاتە دێنە پاڵی. ڕۆژێک پاڵپشتیوانەکانی بھوڤان دەچن بۆ سەیرکردنی یاری ئینگلیزییەکان ئەمەش بەنھێنی دەبێت لەوکاتە خوشکی کاپتن ئەندرێو ڕاسێل کەناوی ئیلیزابێت، بھوڤان و ھاوڕێکانی دەبینێت و بۆیە دەچێتە لایان و پێیان دەڵێت کەئەو دەتوانێت یارمەتییان بدات بۆ فێربوونی یاساکانی یاری کریکیت ئەمەش لەبەر ئەوەی ئیلیزابێت پێی وایە کە دووھێندکردنی باجەکە شتێکی نادادپەروەرانە بووە. دوای ئەوە ڕۆژان دێت و ئیلیزابێت بەردەوام دەبێت لە پێگەیاندنی تیمەکە و ڕۆژ بەڕۆژیش ژمارەی یاریکەری نوێ دێتە تیمەکەی بھوڤان، یارمەتیدانی ئیلیزابێت بە تیمەکەی بھوڤان وا لە گاوری دەکات کە غیرە لەوپەیوەندییە بکات و بۆ ماوەیەک دڵتەنگ دەبێت. لەماوەی مەشقکردن ڕۆژیک کەسێک دێتە تیمەکە بەڵام پێشتر لەگەڵ ئینگلیزەکان ڕێککەوتووە و ئەو هەواڵی یارمەتیدانی ئیلیزابێت دەگەیەنێت بە ئینگلیزەکان بەڵام ئەو خیانەتە لەکاتی یارییەکە ئاشکرا دەبێت بەڵام پەشیمان دەبێتەوە و یارمەتی گوندنشیەکانی دەدات. وە یارییەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بە دوایین لێدانی دارەکە لەلایەن بهوڤان گوندنشینەکان دەبەنەوە ئەووەش بەزەحمەتییەکی زۆر دێت. وە دوای بردنەوەیان خۆشییەکی دی ڕوو لەگوندنشیەکان دەکات ئەویش بارانبارینە کە لەوشکە ساڵییەکە ڕزگارییان دەبێت لەگەڵ ئەوەش سی ساڵ دووردەبن لە باجدان بە بەریتانییەکان. کۆتایی فیلمەکە بە سزادانی کاپتنەکەیە بە ناردنی بۆ ناوەڕاستی بیابانی ئەفریقیا وەک سزایەک لەلایەن حکوومەتی بەریتانی بۆ ئەوە وە ئیلیزابیتیش کە ماوەیەک لەفیلەمەکە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی بەڵام دوای یارییەکە دەبینێت کە بهوڤان و گاوری یەکترییان خۆشدەوێت ئەویش بەوە ڕازیدەبێت کە خۆشەویستییەکەی خۆی بشارێتەوە و دەگەڕێتەوە بەریتانیا وە لەکۆتاییدا گاوری و بهوڤان هاوسەرگیری دەکەن (تێبینی: کۆتایی فیلمەکە خوارەوە بە نوواندن نیشان نادرێت تەنیا لەلایەن چیڕۆکخوانی فیلمەکە کە بەدەنگی “ئەمیتاب باچان”ە دەگێڕدرێتەوە.)

Sharing Widget


Download torrent
1.31 GB
seeders:0
leechers:1
Lagaan 2001 Hindi 720p Kurdish Sub Encoded By Ardalan